zagros news agency

هەزار واژوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەستڕاگەیشتن بەزانیاری کۆکراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی تاوەری بابل ڕایگەیاند، بەمەبەستی هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاسای مافی دەستگەیشتن بە زانیاری و بەردەوامبوون لە یاساکانی، هەزار واژۆی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی پێشکەشی چوار لیژنەی پەرلەمان کردووە.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هەڵمەتی واژۆی کۆکراوە لەگەڵ کۆپییەک لە پێشنیاز و هەموارکردنەکان، لەلایەن تیمی یاسایی ڕێکخراوەکەوە، ئاراستەی ژمارەیەک لیژنەی پەرلەمان کراوە، لەوانەش مافی مرۆڤ، ڕۆشنبیری و میدیا، و دەستپاکی و یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەروەها گەیاندرایە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان”.
ڕێکخراوەکە لە زاری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمان، ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاندووە، “پشتیوانی دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای مافی دەستگەیشتن بە زانیاری، و گوێگرتن لە بۆچوون و پێشنیاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین”.
ساڵحی باسی لەوە کرد، یاساکە گرنگە، پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بکەین و بۆچوون و تێبینییەکانیان وەربگرین، هەروەها بۆچوونی فەقێیەکان، بۆ ئەوەی یاسایەک دەربکەین کە سامانی گشتی بپارێزێت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بێت ، و ماف و ئەرکی ئەندامانی کۆمەڵگا زامن دەکات”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌رێژه‌یه‌ك له‌ سزای ئه‌م توێژه‌ خۆش ده‌بێت

یاسین

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

یاسین

عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لەناو سووریا هەڵوەشاندەوە

سەڵاح