سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له شارى به‌غدا، ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ى ئه‌لئه‌مین له ڕۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غدا، كه‌سێكی چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵێك و خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌كوژێت و دوو هاوسه‌ره‌كه‌شى بریندار ده‌كات.
ئەو سەرچاوەیە، گوتی، “کەسێکی نەناسراو هەڵیکوتایە سەر ماڵێک لە ناوچەی ئەلئەمین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و خاوه‌نى ماڵه‌كه‌ى كوشت كه پیاوێکی به‌ته‌مه‌نه و لەدایکبووی ساڵی 1947ـه، هاوكات دوو هاوسەرەکەشی بەسەختی بریندار کرد، یه‌كێكیان لەدایکبووی ساڵی 1940 و ئه‌وى دیكه 1960ـه، هه‌ردوو برینداره‌كه برانه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، لەکاتێکدا تاوانبارەکە هەڵاتووە“.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری ڕووداوەکە ئه‌وه بووه كه بكوژه‌كه ویستوویه‌تى دزی له ماڵه‌كه‌دا بكات، لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ده‌ستى پێكردووه”.