zagros news agency

سووریا داوا لە ئێران و حزبووڵلا دەکات ئەم وڵاتە لە جەنگەوە نەگلێنن

سەرۆکی سووریا هۆشداری دەداتە ئێران و حزبوڵڵا، نایەوێت وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بکەوێتە جەنگەوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاوی‌کردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا نامەیەکی بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی ناردووە و پێیانی گوتووە، نایەوێت لەگەڵ ئیسرائیل بکەوێتە جەنگەوە.
ئەسەد گوتوویەتی، رووسیا هیچ ڕۆڵێکی لە ڕووداوەکانی نێو لوبنان نییە، بەڵام لە هەوڵدایە لەگەڵ سووریا ڕێگە لە بەقاچاخبردنی چەک بۆ حزبوڵڵا بگرێت. مۆسکۆ فشار لە بەشار ئەسەد دەکات، تاوەکو رێگریبکات لەوەی چەکی ئێرانی لەڕێگەی سووریاوە نەگەنە دەست حزبوڵڵای لوبنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران كوژرانى فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ڕاگه‌یاند

سەڵاح

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی ترەمپ تەکنەلۆژیای دژەدرۆن لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازێتەوە

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین