zagros news agency

نووری مالیکی: پێویستە کاتی هەڵبژاردن لەعێراق دیاری بکرێت

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا دەڵێت، پێویستە لەسەر ڕەشنووسی پرۆژەی هەڵبژاردن لە عێراق ڕێک بکەوین.
نوری مالیکی گوتی: پێویستە بۆ گەل ڕوون بکرێتەوە ئەم هەڵبژاردنەی لەداهاتوو لە عێراق دەکرێت، ئایا بەشێوەی فرە بازنەیی دەبێت یان یەک بازنەیی و هەروەها ڕوون بکرێتەوە ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت یان نا.
مالیکی لە پەیامەکەیدا، ئاماژەی بۆ ئەمەش کردووە؛ پێویستە یەکلایی بکرێتەوە ئایا لە هەڵبژاردن پشت بە کارتی بایۆمەتری دەبەسترێت یان کارتی تایبەت بە هەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانى و ڕۆبیۆ گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق كرد

سەڵاح

نوێترین زانیاری لە بارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

سۆزان محەمەد : داهاتی سلێمانی كۆ دەكرێتەوە دەبرێتە دەباشان

گوران