zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاشکرابوون و دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، دڕندەیی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بەرامبەر گەلی کورد نیشان دەدات.

 22ی ئەم مانگە گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد لە پارێزگای موسەننا هەڵدرایەوە، کە لە چوارچێوەی شاڵاوەکانی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گولـلەبارانکراون و دواتریش ژێرخاک کران.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر لەناوچوونی ڕژێمی بەعس، بەڵام تائێستاش تاوانەکانی ئەو ڕژێمە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر ئاشکرادەبن، ئەوەش بۆ نەوەی داهاتوو قەبارەی دڕندەییەکان نیشان دەدات کە گەلانی عێراق لەسایەی دیکتاتۆرییەتدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە کە ڕووفاتی خەڵکی مەدەنی لە ژن و منداڵانی گەلی کوردی تێدابووە، ئەو کاروانی بەخشین، خەبات، نەهامەتی و بێسەروشوێن بوونە نیشان دەدات کە گەل لەژێر سایەی ستەمکاری ڕژێمێکی جیاکاریدا بەسەری هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێخۆشبوون بۆ بەشێکی قەرزی هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

ماکرۆن بۆ ترەمپ: لەسەر سووریا هاوڕاین و دەتوانین کارێکی گەورە لەسەر ئێران بکەین

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز موسه‌ننا سامه‌ڕائی كۆبوونه‌وه‌

دڵشاد