zagros news agency

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

 

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی 12ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لە گەڕەكی‌ قوولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژرا و كەسێكی‌ تر بریندار بوو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتوو دەستی پێكرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سەرەنجام‌ و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا لە ماوەی‌ كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، ع) لەدایك بووی‌ 2001 بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات بە مەرجێک تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان بێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت

یاسین

دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەلوەشایەوە

گوران

چاودێرێکی سیاسی ئێزدی: دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوامن لەسەر سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان

سەڵاح