ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆژنامەی جەدید: گروپە چەکدارەکانی عێراق لە دۆخێکی ناهەموار دان

رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری بڵاوی‌کرەەوە، گروپە چەکدارەکانی عێراق لە دۆخێکی ناهەموار دان و ناچارن پابەندی بریارەکانی حکوومەت بن.
رۆژنامەی عەرەبی جەیدی قەتەری لەزمان چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاوی‌کردەوە؛ سەرباری ئەوەی مانگێک بەسەر وەستانی هێرشی گروپە عێراقییەکان بۆ سەر ئیسرائیل تێدەپەڕێت، پێناچێت ئەم هێرشانە بەمزوانە بۆسەر ئیسرائیل دەست پێبکەنەوە، چونکە گروپە عێراقییەکان لەدۆخێکی ناهەمواردان و ناچارن پابەندی بڕیارەکانی حکوومەتی ئەم وڵاتە بن.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوانە، هەر هێرشێکی دیکەی گروپەچەکدارەکانی عێراق بۆسەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی وەڵامی توندی ئیسرائیل و ئەمەریکاییان دەبێتەوە و هەروەها ئەم گروپانە لە پاڵپشتی ئێران بێئومێد بوون، هەربۆیە ناچاربوون بێدەنگیی لێبکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌: پێنج ڕۆژنامه‌نووس له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژران

سەڵاح

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین