zagros news agency

بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ئێران

لە ئێران، نرخی هەندێک خزمەتگوزاریی گشتی، وەک نرخی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و پاکێجەکانی ئینتەرنێت، بەرز دەکرێنەوە.
کۆمپانیاکانی بواری مۆبایل: “هەمڕاهی ئەوەڵ”، “ئێرانسێڵ” و “ڕایتڵ”، لە نامەیەکی هاوبەشدا ئاراستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕێکخستنی پەیوەندی و ڕێنماییەکانی وڵاتیان کردووە و ڕایانگەیاندووە: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، زیادبوونی ٣٤٪ی باجی هاتووچۆی (ترافیکی) نێودەوڵەتی، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و کاریگەریی سزاکانی ئامریکا لەسەر کەرتی گواستنەوە و گەیاندن، لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی پاکێجەکانی ئینتەرنێت تا ڕادەی ٧٥٪ بەرز دەکەنەوە.
هاوکات، قەیرانی کەمئاوی لە ئێران ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە. وەک ڕێکارێکیش بۆ سنووردارکردنی ڕێژەی بەکاربردنی ئاو، وەزارەتی وزەی ئەو وڵاتە نرخی ئاوی بەکارهێنراوی ماڵانی بەرانبەر بە ساڵی پار ٢٨٪ بەرز کردووەتەوە.
هەروەها، ئاستێک بۆ بەکاربردنی ئاو دیاری کراوە؛ هەر ماڵێک لە ئەو ئاستە دیاریکراوە زیاتر ئاو بەکار بهێنێت، ٢٠٪ی دیکەش دەخرێتە سەر نرخەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەڵمانیا 6382 هەزار پەنابەری تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە

سەڵاح

شێخ حه‌سه‌ن كۆیی : خه‌ڵكی كۆیه‌ بۆچونیان زۆر گۆراوه‌ ئێستا رووله‌پارتی و پشتیوانی پارتی ده‌كه‌ن ئه‌م جاره‌ پارتی سوپرایزی ده‌بێت

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا

یاسین