ئەمڕۆ (دووشەممە 10ى شوباتی 2025)، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی بەغداوە ڕایگهیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانيی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی بەغدا نیشتنەوەی بەپەلەی ئهنجام داوه.
ئەو سەرچاوەیە بە كهناڵى “سومەریە نیوز”ی ڕاگەیاندووە، “فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانيی عێراقی دوای گیان لەدەست دانی یەکێک لە سەرنشینەکانی، بهپهله له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی بەغدا، نیشتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی بەسرە بەرەو هەولێر دەڕۆیشت”، ههروهها گوتیشی “لە فڕۆکەخانەی بەغدا سەرنشینەکان دابەزێنران و تیمەکانی ئەمبولانس بانگهێشت کراون بۆ گواستنەوەی تهرمهكه”.