zagros news agency

عێراق له پێوەری ئاشتی له ریزبەندی دواوەی جیهانی و عەرەبی دایه

 

بەپێی پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی کە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشتی (IEP)ـەوە بڵاوکراوەتەوە، عێراق لە پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی بۆ ئەمساڵ لە پلەی 147ـی جیهانی و لەنێو وڵاتانی عەرەبیش پلەی 19ـی بەدەستهێناوە.

پێوەرەکە ئاستی ئاشتی لە سێ بواردا دەپێوێت: ئاستی ئاسایش و سەلامەتی کۆمەڵایەتی، رادەی ململانێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەردەوام و پلەی سەربازی.

ئایسلەندا وەک ئارامترین وڵاتی جیهان مایەوه و پێگەی خۆی لە ساڵی 2008ـەوە پاراستووه، لە لوتکەی پێوەرەکەدا ئیرلەندا و نیوزلەندا و نەمسا هەن له ریزبەندەکانی دووەم تا چوارەم. عێراق لە ریزبەندی 147هەمین لە ئاستی جیهانیدا لە کۆی 163 وڵات کە لە لیستەکەدا هاتووە، ئۆکرانیا و رووسیاش لە ریزبەندی دواهەمین وڵاتانی کەم ئاشتی لە پێوەرەکانی ئاشتیی جیهانیدا هاتوون.

لەسەر ئاستی عەرەبی قەتەر وەک ئارامترین وڵاتی ناوچەکە دەمێنێتەوە، ئەو پلەیەی لە ساڵی 2008ـەوە لەدەستدایه، دوای ئەویش کوێت، عومان، ئیمارات، ئوردن، تونس و مەغریب دێن.

لەبەرامبەردا، سۆماڵ، سووریا، یەمەن و سوودان لە ریزبەندی خراپترین وڵاتانی ئاشتیخواز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی: پێویستە پیشتیوانیی دەوڵەتی سووریا بکەین

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆى دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

یاسین