بەپێی گۆڤاری ئەمریکی *CEOWORLD*، خەرجی سەربازی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار بووە. گۆڤارەکە لە ئامارێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “بودجەی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٩٧ ملیار دۆلارە، کە پلەی یەکەمی خەرجی سەربازی گرتووە، پاشان چین بە نزیکەی ٣١٤ ملیار دۆلار، دواتر ڕووسیا لە پلەی سێیەم بە ١٤٩ ملیار دۆلار، ئەڵمانیا لە پلەی چوارەم بە ٨٨ ملیار دۆلار، و هیندستان لە پلەی پێنجەم بە ٨٦ ملیار دۆلار”.
گۆڤارەکە ئاشکرای کردووە کە “خەرجی سەربازی عێراق بۆ ساڵی ئێستا ٦.٢ ملیار دۆلارە، کە دەکاتە ١.٩٪ لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و ٠.٢٪ لە خەرجی سەربازی جیهانی پێکدەهێنێت”.

