بەگوێرەی سەرچاوەکان یاسای حەشدی شەعبی بەهۆی گوشارەکان دوادەخرێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بۆ ئاژانسی شەفەق ئاشکرای کرد، یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بڕیاربوو لە خولی ئێستای پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، دوادەخرێت بەهۆی بەردەوامی ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی لەناو پێکهاتەی شیعە سەبارەت بە پێکهاتەی حەشد و ڕۆڵی ئایندەی.
ئەو سەرچاوەیە روونی کردەوە کە “ئەم داڕشتنەی ئێستای یاساکە ئامانجی یەکخستنی حەشد وەک بەشێکی دانەبڕاو لە دامەزراوەی سەربازی فەرمی، لەگەڵ سەرکردایەتییەکی سەربازی کە بە شێوەیەکی پلەبەندی هاوتەریب بێت، هەڵوێستێک کە لەلایەن هەندێک لایەنی کاریگەری ناو حەشد رەتی دەکەنەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “هێشتا کۆدەنگی سیاسی بەدی نەهاتووە، ڕەنگە پرەنسیپی ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکان بەکاربهێنرێت بۆ تێپەڕاندنی دواتر”.
ئەم دواخستنە ئەو قسەیە دەسەلمێنێت کە مەحمود ئەلمەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، ئەمەش ڕەتکردنەوەی ئاشکرای ئەمریکا بۆ دەرکردنی یاساکە بە شێوەی ئێستای پشتڕاست دەکاتەوە.

