کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لیستێکی نوێی بڵاوکردەوە کە نوێترین داتاکانی لەبارەی دووخستنەوه و گەڕاندنەوه بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی خستەڕوو.
بەگوێرەی ئەو لیستانە، کۆمسیۆن بڕیاریدا بە دووخستنەوەی 53 کاندید بەتۆمەتی نەبوونی هەڵسوکەوتی باش، وەک لە یاسای ئێستای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە. هەروەها لە لیستی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریدا بوون.
هاوکات کۆمیسیۆن بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی 27 کاندید بەهۆی سەرپێچینەکردنی بڕگەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان.

