zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

‎نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین

گوران

زنجیرەی “Spider-Noir” پێنج خەڵاتی ئیمی بردەوە

ART

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ شەش دەستە و وەزارەت مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

یاسین