zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕێگەی سەرۆک کۆمارەوه پەیامێکی نهێنی بۆ ترەمپ دەنێرێت

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە شاندی سەرۆکایەتی بەشداربوو لە دانیشتنی ٨٠ی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پەیامێکی نهێنییان پێیه. ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکە تایبەتە بە پەیوەندیی نێوان بەغدا و واشنتن.

ئەو سەرچاوەیە به شەفەق نیوزی راگەیاند: “ئەو شانده پەیامێکی لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەڵگرتبوو، وەک پارتی دەسەڵاتدار، کە پرسیارێک لەخۆدەگرێت بۆ ئەمەریکا سەبارەت بە پابەندبوونی بە رێککەوتنە ئەمنییەکەی ئەم دواییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، جگە لە پابەندبوون بە خشتەی کشانەوەی فەرمی که رێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها پاراستنی وڵات لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بە هەر بیانوویەک، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق هەموو پابەندبوونەکانی جێبەجێکردووە بەپێی ڕێکەوتنەکه.”

بەگوتەی سەرچاوەکە، وەڵامەکەی واشنتن “داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەردوولا وڵات دیار دەکات بەتایبەتی لەڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە. هەروەها ئەو پەیامە لە بەرامبەر لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا دێت سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر عێراق و بەرکەوتنی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە دەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پارێزگایەکی کوردستان بووە پشووی فەرمی

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

وەزیری تەندروستی : ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دامەزرێندران

یاسین