رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی باس له‌وه ده‌كات كه بژاره‌ی لێدانی گرووپه میلیشیاكان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه عێراق له چوارچێوه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ بیانكاته ئامانج.
رۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌دا) بڵاوی كرده‌وه كه تاوه‌كوو ئێستا گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌به‌رنامه‌ی ئیسرائیلدان بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه ئامانج و بژاره‌ی به ئامانجگرتنیان كراوه‌یه له‌به‌رده‌م سوپای ئیسرائیل‌دا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، مه‌رجه‌كانی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان جیی دڵنیایی نیه بۆ حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق.
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كرگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی عێراق هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و گرووپانه و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كاته ئامانج.
چاودێرانی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قسه‌كانی سه‌رۆكی ئیسرائیل، زیاتر ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای به‌رپرسانی گرووپه میلیشیاكانی عیراق دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك ئیستا ناتوانن له باره‌گانیان بمێننه‌وه.

