zagros news agency

کۆمیسیۆن: رێگەنادەین مۆبایل و کامێرا بچنە ناو وێستگەکانی دەنگدان

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی کردەوە کە هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ساختەکردنی کارتی بایۆمەتری بەهۆی سیستەمی سێیانی پشکنینەوە و دوای بەکارهێنانی قفڵ دەکرێت
حەسەن هادی زائیر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن راگەیاند: “رێکارە تەکنیکییەکانی تایبەت بە کارتی بایۆمەتری وادەکەن سوودوەرگرتن یان ساختەکردنی مەحاڵ بێت”، ئاماژەی بەوەشدا کە “رێژەی هەڵە یان دەستکاریکردن نزیکە لە سفر.”

روونیشی کردەوه: “یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023ی هەموارکراو مافی دەنگدانی تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار کردووە کە کارتی بایۆمەتریان هەیە. پڕۆسەی پشکنین بە پەیوەندییەکی سێیانیدا تێپەڕ دەبێت لەنێوان کارتەکە و ئەو زانیاریانەی تێیدا تۆمارکراون و زانیارییە بایۆمەترییەکانی دەنگدەر وەک پەنجەمۆر و وێنە.”
راشیگەیاند: “کۆمیسیۆن کامێرای بۆ ئامێرەکانی پشکنین زیاد کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەی کە پەنجەمۆر لە کەسانی بەتەمەن یان ئەو خاوەن پیشانەی کە کاریگەرییان لەسەر سەلامەتی پەنجەمۆری دەستەکانیان هەیە، یەکناگرنەوە”، روونیشی کردەوە کە “دوای بەکارهێنانی کارتەکە لە ناوەندی دەنگدان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی 72 کاتژمێر قوفڵ دەبێت، ئەمەش وای لێدەکات بێ بەها بێت بۆ هەر کەسێکی دیکه.”

ئاماژەی بەوەشدا: “فۆڕمی دەنگدان بارکۆد و خوارزمییاتی بیرکاری تێدایە کە ئامێری پشکنینەکە بە ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش وادەکات ساختەکاری لەڕووی تەکنیکییەوە مەحاڵ بێت”، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە “دوای هەوڵەکانی کڕینی کارتەکان نەکەون، چونکە جگە لە خاوەنەکەی بەکارناهێنرێت.”

ئەوەشی خستەڕوو: “نهێنیی دەنگدان بەتەواوی مسۆگەر کراوە، چونکە رێگە بە هێنانی مۆبایل یان کامێرا نادرێت، ئەمەش ئازادی دەنگدان بە دەنگدەر دەبەخشێت بەبێ هیچ گوشارێک.”

هەواڵی پەیوەندیدار

كارزان هه‌ناره‌یی بۆ زاگرۆس: به‌داخه‌وه‌ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی مه‌یدانه‌كه‌یان بۆ چۆڵكردن و ئه‌وانیش داواكاریان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت زۆر بووه‌

یاسین

بەرەی کوردستانیی سووریا ئەنجامەکانی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی ڕەت دەکاتەوە

یاسین

گوتەبێژی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئەورووپا و ئیسرائیل دەکات

سەڵاح