zagros news agency

کۆمیسیۆن رێکار و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ رێگری لە ساختەکاری پەسەند دەکات

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ رێکخستنی پڕۆسەی دەنگدانی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، راگەیاند. ئەم رێکارانە ئامانجیان بەهێزکردنی شەفافیەت و دڵنیابوونە لە پاکی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
خالید عەباس، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆن لە پارێزگای دهۆک بە شفق نیوزی راگەیاند: “لە نێو گرنگترین گۆڕانکارییەکان کە ئەمساڵ پەسەند کراون، هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مۆری هەڵبژاردنە (حیبر الانتخابي) کە لە خولەکانی پێشوودا لەسەر پەنجەی دەنگدەران دەدرا.”
زیاتر گوتی: “کۆمیسیۆن هەموو قەوارە و پارتە سیاسییە بەشداربووەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کارتی دەنگدانی بایۆمەتریی دەنگدەران بەسن بۆ دڵنیابوون لە پڕۆسەیەکی دەنگدانی ورد و دوور لە ساختەکاری.”
بە گوتەی عەباس، “کۆمیسیۆن رێکاریشی گرتووەتەبەر بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ئەو کەسانەی کە ئامێرەکان ناسنامەی پەنجەمۆریان ناناسنەوە، بەو پێیەی وێستگەکانی دەنگدان بە کامێرای تایبەت بۆ ناسینەوەی رووخسار ئامادە کراون، ئەمەش رێگە بەو دەنگدەرانە دەدات بە ئاسانی و سەلامەتی دەنگەکانیان بدەن.”

ئاماژەی بەوەدا کە “رێژەی ئەو کەسانەی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە بەکاردەهێنن بە نزیکەی پێنج لە سەد(٥%)ـی کۆی گشتیی بەشداربووانی هەڵبژاردنی داهاتوو دەخەمڵێنرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی دهۆك و زاخۆ كرد

سەڵاح

واشنتن سەرۆکی سووریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح