سبەی یەکشەممە، 9ـ11-2025، دەنگدانی تایبەت بۆ کارمەندانی سەربازی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هاوکات دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەستپێدەکات ولە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت.
هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری سەربازییە، ژمارەی بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەت 809 بنکەیە کە چوار هەزار و 501 وێستگە لە خۆدەگرێت.
سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان، لەهەمان کات سبەی یەکشەممە، لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدان دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت، 26 هەزار و 538 دەنگدەری ئاوارە هەن و لە 27 بنکەی دەنگدان و 97 وێستگە دەنگ دەدەن.
هەواڵی داهاتوو

