zagros news agency

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ژمارەی سكاڵاكانی ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە 102

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند كە ژمارەی سكاڵا تۆماركراوەكان لە رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت گەیشتووەتە 102 سكاڵا.

لە راگەیەندراوێکدا كۆمیسیۆن ئاشکرای کرد: “ژمارەی سكاڵاكانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 59، لەكاتێكدا ژمارەی سكاڵاكانی دەنگدانی تایبەت 43 بووە.”

روونیشیكردووەتەوە كە “بەشی سكاڵا و تانەكان دەستی كردووە بە پۆلێنكردنیان و زۆرینەیان سكاڵای زەرد بوون و ژمارەیەكی كەمیان سەوز بوون.”
راگەیەندراوەکه روونیشیكردووەتەوە: سكاڵا زەردەكان ئەوانەن كە مەرجە بابەتەكانیان تێدا نییە، كە پێویستە لە سەرەتاوە ڕەتبكرێنەوە.
سكاڵا سەوزەكان ئەوانەن كە بانگەشەی بوونی پێشێلكارییەكی تێدایە لەلایەن كارمەندانی كۆمیسیۆنەوە، یان بانگەشەی بوونی پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە رۆژی دەنگداندا، یان تۆماركردنی پێشێلكارییەكی رێنماییەكان لەلایەن یەكێک لە هێزە ئەمنییەكانەوە كە بۆ پاراستنی ناوەندەكە راسپێردراون، بەبێ ئەوەی كاریگەری لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی هه‌رێم لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە تاران

سەڵاح

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ده‌بێت رێكکەوتنێکی هه‌میشه‌یی بكرێت، ناكرێت موچه‌ بكرێته‌ كارتی فشار

سەڵاح

پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو چوار کرێکارە دەکات کە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

سەڵاح