کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، rایگەیاند کە ٣٦ لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن وەرگیراون.
جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتی: “ژمارەی ئەو تانانەی کە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی تانەکاندا وەرگیراون، گەیشتە ٣٦ تانە.”
١٥ـی ئەم مانگه و پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٠٠ سکاڵای لەسەر دەنگدان، بە هەردوو شێوازی تایبەت و گشتی، وەرگرتووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رۆژی دووشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند.

