zagros news agency

کۆمسیۆن: ٣٦ تانە لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن وەرگیراوە

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، rایگەیاند کە ٣٦ لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن وەرگیراون.

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتی: “ژمارەی ئەو تانانەی کە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی تانەکاندا وەرگیراون، گەیشتە ٣٦ تانە.”

١٥ـی ئەم مانگه و پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٠٠ سکاڵای لەسەر دەنگدان، بە هەردوو شێوازی تایبەت و گشتی، وەرگرتووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رۆژی دووشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی مووسڵ ئەنجامدرا

سەڵاح

یەکێک لە گەورەترین شارەکانی جیهان بە خێرایییەکی زۆرەوە نوقم دەبێت

سەڵاح

زیاتر لە پەنجا هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تاران لە کاتی شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە

یاسین