zagros news agency

کۆمیسیۆن میکانیزمی دابەشکردنی کورسیی کاندیده دوورخراوەکان ئاشکرا دەکات

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمی دابەشکردنی کورسیی کاندیده دوورخراوەکان و وادەی دابەشکردنی پاداشتی فەرمانبەرانی سەر سندووقەکانی ئاشکرا کرد.

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: “ئەگەر کاندیدەکە دوورخرایەوە و دەنگەکانی پووچەڵ کرانەوە، ئەوا رەنگە کار لە کۆی گشتیی دەنگەکان بکات کە دەبێتە هۆی شیاو بوونی کوتلەکە بۆ بەدەستهێنانی کورسی، لەم حاڵەتەدا کورسییەکە دەگوازرێتەوە بۆ کوتلەیەکی دیکه.”

راشیگەیاند: “بەڵام ئەگەر دوورخستنەوەکە کار نەکاتە سەر کۆی گشتیی دەنگەکان کە کوتلەکە شیاو دەکات بۆ بەدەستهێنانی کورسی، ئەوا کورسییەکە لای هەمان کوتلە دەمێنێتەوە و ئەو کەسەی زۆرترین دەنگی هێناوە لە دۆڕاوەکان جێگەی دەگرێتەوە، وەک ئەوەی بۆ کاندید موهەنەد خەزرەجی لە کوتلەی بەدر رووی دا.”

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی پاداشتی چاودێران، سەلمان روونیشی کردەوە کە “ئەم بابەتە لایەنێکی تایبەتی دارایی هەیە و بڕیاری لەسەر دەدرێت دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوی کاندیدە براوەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “وادەکە یان لەلایەن وەزارەتی دارایی یان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رادەگەیەنرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سووریا؛ لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٤ هەزار ئاگرکەوتنەوە ڕوویان داوە

یاسین

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق: ئەمریکا هێزی شەڕکەری لە عێراق نیە

سەڵاح

مۆسکۆ وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە

یاسین