ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاسای بودجەی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٦، پێشنیازی بڕینی ٧٥٪ـی هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە. ئەم بڕیارە مەرجدار کراوە بە کەمکردنەوەی هەژموونی میلیشیاکانی سەربە ئێران و رێکخراوی بەدر.
گرنگترین خاڵەکان بریتین له:
مەرجی هاوکارییەکان: حکومەتی عێراق دەبێت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا.
پێشمەرگە بەدەرە: ئەم بڕیار و سنووردارکردنە داراییانە هێزەکانی پێشمەرگە ناگرێتەوە.
هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا: راپۆرتەکە داوای روونکردنەوەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی داعش و رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران و پاراستنی سەقامگیری.

