zagros news agency

چەند پارێزگایەکی عێراق بەهۆی بارانبارینەوە بۆ سبەی پشوویان راگەیاند

 

ئەنجومەنی پارێزگای بابل رایگەیاند کە دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی پارێزگاكە رادەگیرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاکەی گرتۆتەوه.

ئەنجومەنی پارێزگای بابل رایگەیاندووە: “بەهۆی بارانی بەخوڕ و بۆ ئەوەی دەرفەت بڕەخسێنرێت بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەنجومەنی پارێزگای بابل بڕیاری دا دەوامی فەرمی بۆ سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکاندا رابگیرێت، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان.”

هەروەها پارێزگای دیوانییەش، ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند کە دەوامی فەرمی بۆ سبەی رادەگرێت، ئەمەش بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری کەرکووک فەرمانی کرد بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە و کۆلێژ و فەرمانگەکان بۆ سبەی.

پارێزگای موسەنناش ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند کە دەوامی فەرمی بۆ سبەی رادەگرێت، ئەمەش بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە.

پارێزگاری کەرکووک گوتی: “بەهۆی خراپی کەشوهەوا، فەرمانمان کردووە بە ەاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگە و قوتابخانە و کۆلێژەکانی پارێزگا، لە کاتێکدا هەوڵی خزمەتگوزاری لە کەرکووک بەردەوامە و تیمی خانەی قەیران و کارەسات لە کەرکووکیش بەردەوامن لە کارەکانیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزارەتی دارایی هۆکاری قەیرانی مووچەیە

سەڵاح

لەپارێزگایەکی عێراق چوار ڕۆژ دەکرێتە پشوو

یاسین

٢٦٥ کارمەندی فریاگوزاری لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون؛ غەززە مەترسیدارترین ناوچەیە

یاسین