zagros news agency

لەپارێزگایەکی عێراق چوار ڕۆژ دەکرێتە پشوو

ئه نجوومەنی پارێزگای موسەنا بڕیاریدا چوار ڕۆژ ببێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت لە پارێزگاکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـ8-2024، ئەنجوومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەنجوومەنی پارێزگای موسەنا بڕیاریدا دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت لە پارێزگاکە، لە ڕۆژی چوارشەممە 21/8/2024 تاوەکو دووشەممە 26/8/2024 بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ڕابگرێت”.
هەر ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاریدا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 25ـی ئابی 2024، ببێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگا حکوومییەکان بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات

سەڵاح

کەمیی ماسی و گرانبوونی نرخەکەی لە دەریاکانی تورکیادا ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە

یاسین

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین