بەسڕە خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشوازی لە خزمەتگوزارییەکی نوێی گواستنەوەی دەریایی کە بەندەری ئوم قەسڕ بە بەندەری راشد لە دوبەی دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی رێڕەوێکی لۆجستی پێشکەوتوو کە پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەک لە کورتکردنەوەی مەودا و تێچووی نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا دروست بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە: “خزمەتگوزارییە نوێیەکە پشت بە کەشتیی رۆڵکردنی دی بی وۆرلد ئێکسپرێس دەبەستێت کە بەهای 50 ملیۆن دۆلارە و توانای راکێشانی 145 گالیسکەی هەیە لە هەر گەشتێکدا”، ئاماژەی بەوەشدا کە “گەشتەکە رێگای 10 رۆژی نێوان ئیمارات و تورکیا و عومان کورت دەکاتەوە بۆ تەنها 36 کاتژمێر لە ڕێگەی بەندەری ئوم قەسڕەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “کاتی دەستپێکردنی یەکەم گەشت لە 17ـی ئەم مانگە دەبێت.”

