لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجوومەنی باڵاى دادوەریی عێراق دەڵێ: سەرۆکی ئەنجوومەن ئامۆژگاریی فەسیڵە چەکدارەکانی دەرەوەى دەوڵەتی کردووە، چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
لەوێدا هاتووە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سوپاسی سەرکردەی فەسیڵەکان دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئامۆژگارییەکەی سەبارەت بە هاوکاریکردن بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا، کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا و ڕووکردنە کاری سیاسی لەبرى کارى چەکداری.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر عێراق توند کردووەتەوە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە میلیشیاکانی دەرەوەى دەوڵەت و پاراستنی سەروەریی عێراق، بەجۆرێک کە هیچ چەکێک لە دەرەوەى دەوڵەت نەبێ.

