حسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە بەغدا بە وردی چاودێری ناونووسکردنی عێراقییەکان دەکات كه لە سوپای ڕووسیادا خزمهت دهكهن.
لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “ناتوانرێت ژمارەی عێراقییەکان لە سوپای ڕووسیادا بهدیاریكراوى بزانرێت، بهڵام مهزنده دهكرێت نزیكهى 5000 عێراقی لەو سوپایه ناونووس کراون.”، ئاماژەی بەوەشدا کە بەغدا زانیاری لەگەڵ ڕووسیا لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ دەکات.
ڕاشیگەیاند کە عێراق ڕێوشوێن لەگەڵ مۆسکۆ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ناونووسکردنی عێراقییەکان لە سوپای ڕووسیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە یاسای عێراقی سزای بەندکردن بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتێکی ترەوە بکات بەبێ مۆڵەتی فەرمی لە حکوومەت، ئەوەش لە میانی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامانی لیژنەی فەرمانی دیوانی تایبەت بە پرسی ناونووسکردنی عێراقییەکان بۆ شەڕکردن لە دەرەوەی وڵات.

