zagros news agency

په‌رله‌مانى عێراق مەرجەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرکۆمار کراوەیە، و له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا نووسیویه‌تى: “ئەوانەی خوازیارن بۆ خۆپاڵاوتن و مەرجەکانی خوارەوەیان تێدا بەدی دەکرێت، دەتوانن داواکارییەکانیان بە نووسراوی فەرمی و بەڵگەنامە ڕەسەنەکان کە سەلمێنەری بوونی ئەو مەرجانەن تێیاندا، لەگەڵ سیڤییەکانیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن و ڕادەستی فەرمانگەی کاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران/کۆشکی کۆنگرەکان بکەن لە کاتی دەوامی فەرمی”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ كه‌، لە کاتژمێر نۆ بەیانی تا سێی پاش نیوەڕۆ لە ڕۆژانی (چوارشەممە، یەکشەممە، دووشەممە) کە دەکاتە ڕێکەوتی 31ى 12ى 2025 و 4ى 1 و 5ى 1ى 2026، لە بەرامبەر وەرگرتنی بەڵگەنامەی وەرگرتن کە تیایدا پێشکەشکردنی داواکاری و ڕێکەوتی پێشکەشکردن و ئەو بەڵگەنامانەی کە لەگەڵیدا خراونەتە ڕوو، تێیدا دەسەلمێندرێت.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارن خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید بكه‌ن، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران شه‌ش مه‌رجى داناوه‌ كه‌ بریتین له‌:

یەکەم: عێراقی بێت بە لەدایکبوون و لە باوک و دایکێکی عێراقی بێت.

دووەم: خاوەن ئەهلییەتی تەواو بێت و تەمەنی لە چل ساڵ کەمتر نەبێت.

سێیەم: خاوەن ناوبانگێکی باش بێت و شارەزایی سیاسی هەبێت و بە پاکی و ڕاستودروستی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان ناسرابێت.

چوارەم: بڕوانامەی زانکۆیی هەبێت، لانی کەم، و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق دانی پێدانرابێت.

پێنجەم: سزای تاوانی نامووسی بەسەردا نه‌سەپێنرابێت.

شەشەم: بە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری یان هەر ڕێکارێکی تر کە جێگەی بگرێتەوە، تێپه‌ڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. پاریس ڕزگاری بوو و مانسیتیش کەوتەوە تەڵەی ئینتەرەوە

یاسین

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی غازاتی سك

یاسین