zagros news agency

کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق

ئەمڕ، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆیان کۆکردەوە بە مەبەستی لێپرسینەوە لە حەیدەر مەکییە، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان، بەهۆی هەبوونی دۆسیەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی.

لەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن پەرلەمانتار سەمیعە محەمەد غەلافـەوە دەرچوون و دەست ئاژانسی (شەفەق نیوز) کەوتوون، هاتووە:

“پشتبەستن بە ماددەکانی دەستوور و یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێڕەوی ناوخۆ، و بەهۆی بەردەستبوونی بەڵگە و دۆکیۆمێنت کە بوونی سەرپێچی کارگێڕی و گەندەڵی دارایی لە کارەکانی دەستەی گشتیی وەبەرهێناندا دەسەلمێنن، داواکاری لێپرسینەوەکە بە هاوپێچی واژۆی پەرلەمانتاران و پرسیارەکان پێشکەش دەکرێت.”

وردەکارییەکانی ناو بەڵگەنامەکان:
ژمارەی پەرلەمانتاران: واژۆی ٦٣ پەرلەمانتار بۆ مەبەستی لێپرسینەوەکە کۆکراوەتەوە.

ڕەزامەندی سەرۆکایەتی: بەڵگەنامەکان واژۆی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان (بە وەکالەت) لەسەرە بۆ ڕەزامەندی و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

بنەمای یاسایی: داواکارییەکە پشتی بە ماددەی (٦١)ی دەستوور و ماددەکانی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی ٢٠١٨ بەستووە کە مافی چاودێری و لێپرسینەوە دەداتە پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی و لۆجستیی نوێی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین