zagros news agency

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. بەڕازیل و ئوروگوای بە یەکسانی و بە خاڵێک ڕازیبوون

لە درێژەی یارییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، هەڵبژاردەی بەڕازیل میوانداری ئوروگوای کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بەبێ بردنەوە و بە یەکسانی بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە مایەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەرچەندە هەردوو لا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایم و لە خولەکی 55دا فێدریکۆ ڤالڤێردی توانی تۆڕی گۆڵەکەی سامبا بهەژێنێت و هەڵبژاردەی پێشبخات،

بەڵام بەڕازیل ئەنجامەکەی قبوڵنەکردو هێرشەکانیان چڕکردەوە و تەنیا دوای حەوت خولەک یاریزان گێرسون ئەنجامەکەی بۆ زەردەواڵەکان یەکسانکردەوە و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەر یەکەو خاڵێکی وەرگرت و بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و ئوروگواییش خاوەنی 20 خاڵە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆسکاری ٢٠٢٦؛ ڕکابەرییەکی توند لە نێوان ستۆدیۆکان و پلاتفۆرمەکاندا

ART

ئاس؛ یاریزانە یەدەگەکانی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی دروست ناکەن

یاسین

گۆڤاری فۆربێس: ڕۆڵی هه‌ولێر وه‌ک ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ داعش

سەڵاح