zagros news agency

مالیکی: قسەکردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پڕوپاگەندەیە

 

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لەوە کردەوە کە کاری لە پێشینەی قۆناغی ئێستا بریتییە لە چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یەکخستنی بڕیاری ئەمنی، و ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق.
مالیکی لە بەیاننامەیەکدا وتی: “کاری لە پێشینەی ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم یان تێکەڵکردنی ئەو نییە، بەڵکو چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یەکخستنی بڕیاری ئەمنییە”، هەروەها جەختی کردەوە کە “حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی عێراق، بە یاسا دامەزراوە و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.”
ئاماژەی بەوەش کرد: “هەر ڕێکخستن یان پەرەپێدانێک بۆ کاری دامەزراوە ئەمنییەکان، لە چوارچێوەی دیدگای دەوڵەت و بەو شێوەیەی کە سەروەری و سەقامگیری دەپارێزێت ئەنجام دەدرێت، دوور لە موزایەدەی ڕاگەیاندنەکان.”
مالیکی باسی لەوەش کرد کە “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و بە یاسا پەسەند کراوە و پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە، هەر قسەیەک لەسەر هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی، تەنها لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و بە بڕیاری دەوڵەت دەبێت نەک بە پڕوپاگەندە”، جەختیشی کردەوە کە “هەر پەرەپێدانێک بۆ حەشد دەبێت بیپارێزێت لە لاوازی و پشتیوانی ئامادەباشی شەڕکەری بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارتی: ئه‌م چه‌ته‌گه‌ری و مافیا گه‌ریه‌ی پاڤێڵ و قوباد پێویستی به‌ سنووردانانێكه‌

گوران

حوسییەکان بەردەوامن لە هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل

سەڵاح

ترەمپ: دەبوو دەست بەسەر نەوتی عێراقدا بگرین

یاسین