فراکسیۆنی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی هۆشداریی دا لە پەککەوتنی جومگەکانی دەوڵەتی عێراق بەهۆی دیارینەکردنی سەرۆک .
بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو باڵەخانەی پەرلەمان ڕایگەیاند: “دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار هەموو جومگەکانی دەوڵەتی پەکخستووە، ئەوەی باجی ئەم دواکەوتنەش دەدات هاووڵاتیی عێراقییە.” هەروەها جەختی کردەوە کە حکومەتی فیدراڵیی ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەرە و ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
ئەو وتیشی: “پێویستە بە جیدی کار بکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم مەلەفە، بە مەبەستی ڕزگاربوون لەم پەککەوتنەی کە دەوڵەتی عێراقی تووشی شڵەژان کردووە.”

