zagros news agency

ڕاگەیاندنی ئەمنی: ١٥٧ مێردمنداڵ لە دەستگیرکراوانی داعش جیاکراونەتەوە و بۆ خولی چاکسازی نێردراون

 

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە مانگەکانی داهاتوو شاهیدی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش دەبن. ئاماژەی بەوەش کرد کە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ ٥٠٠ دەستگیرکراوی داعش تەواو بووە و ١٥٧ مێردمنداڵ (نەوجەوان) لەوانی دیکە جیاکراونەتەوە و بەپێی یاسای عێراق خراونەتە ناوەندەکانی چاکسازییەوە.
مەعن گوتی: “دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش لە مانگەکانی داهاتوودا و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەنجام دەدرێت. تا ئێستا لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ ٥٠٠ کەس لەوان لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم بە ئامادەبوونی لێکۆڵەران و لەژێر چاودێری دادوەراندا تەواو بووە.” هەروەها ڕوونی کردەوە کە “ژمارەیەکی زۆر لە تاوانباران دۆسیەکانیان لە مانگەکانی داهاتوودا جیا دەکرێتەوە و دواتر بەپێی ئاستی مەترسیی تاوانەکانیان، پلە بە پلە ڕەوانەی دادگا دەکرێن.”
خاڵە سەرەکییەکانی دیکەی لێدوانەکە:
• جیاکردنەوەی مێردمنداڵان: ١٥٧ مێردمنداڵ جیاکراونەتەوە کە تەنها دوانیان عێراقین، دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرخ کراوە و لە ناوەندەکانی چاکسازی (تأهيل) دانراون.
• سەروەری یاسا: دادگاییکردنەکە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دەبێت و هەردوو پرۆسەی دەرکردنی حوکم و جێبەجێکردنەکەش لە ناو خاکی عێراقدا دەبێت.
• هەماهەنگی نێودەوڵەتی: دوای تەواوبوونی قۆناغی یاسایی، وەزارەتی دەرەوە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە پەیوەندی بەو وڵاتانەوە دەکات کە دەستگیرکراوەکان سەر بەوێن. مەعن جەختی کردەوە کە بەپێی ماددەی ٦ی یاسای سزادان، عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەیە لە لێکۆڵینەوە، دادگاییکردن و جێبەجێکردنی حوکمەکان، و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان قۆناغی دووەم دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح