zagros news agency

وەزارەتی کار: ٤٧ هەزار کرێکاری بیانی بە فەرمی تۆمارکراون و ڕێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی بە شێوەیەکی یاسایی لە عێراق کار دەکەن گەیشتووەتە نزیکەی ٤٧ هەزار کەس، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی ڕاستەقینەی کرێکارە بیانییەکان زۆر لەوە زیاترە.
گرنگترین بڕیار و ڕێکارەکان:
• پێشینە بۆ عێراقییەکان: بەپێی بڕیاری نوێی حکومەت، دەبێت ٨٠٪ی کارمەندانی هەر پڕۆژەیەک عێراقی بن و تەنها ٢٠٪یان بۆیان هەیە بیانی بن.
• پیشە دەگمەنەکان: هێنانی کرێکاری نوێی بیانی تەنها بۆ ئەو پیشە و پسپۆڕییە دەگمەنانە دەبێت کە لە ناوخۆی عێراقدا دەستی کاریان بۆ نییە.
• سزای توند: هەر کرێکارێکی بیانی بە نایاسایی کار بکات، دیپۆرت دەکرێتەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەغەی هاتنە ناوەوەی دەخرێتە سەر. هەروەها ئەو خاوەنکارانەی سەرپێچی دەکەن ڕەوانەی دادگا دەکرێن و مەترسی داخستنی پڕۆژەکانیان لەسەرە.
• کەمیی پشکنەر: وەزارەت داوای زیادکردنی میلاکی پشکنەرانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بە وردی چاودێری بازاڕی کار و پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

دیداری کەم وێنەی نوێنەرانی حەماس و فەتح بۆ دەسەڵاتداریی کەرتی غەزە

یاسین

فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا لەسەر پرسی مووچه و نەوت کۆبووەوه

سەڵاح