سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کردەوە کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (الإطار التنسيقي) بەنیازن کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی ئەنجام بدەن، ئەوەش لە ڕێگەی یەکلاکردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، جا چ بە هێشتنەوەی بێت یان گۆڕینی.
سەرچاوەکان بە “شەفەق نیوز”یان ڕاگەیاندووە: “چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزە سیاسییەکانی شیعە لەخۆ دەگرێت، بەرەو سازدانی کۆبوونەوەیەک هەنگاو دەنێت بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی و ڕێککەوتن لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو سەبارەت بە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.”
ئاماژە بەوەش کراوە: “ئاراستەی ئێستا بەرەو هەڵبژاردنی کەسایەتییەکە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەوروبەری وڵات و تەحەددییە ئابووری و ئەمنییەکان، بە مەرجێک کاتی دانیشتنی پەرلەمان دیاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەویش لای خۆیەوە کاندیدی ‘چوارچێوە’ ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.”
هەروەها سەرچاوەکان ئەوەشیان خستە ڕوو: “کۆبوونەوەکە پرسی بەردەوامبوونی کاندیدکردنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، تاوتوێ دەکات؛ چ لە ڕێگەی کشانەوەی خودی خۆی، یان بڕیاردانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کشانەوەی کاندیدکردنی بە شێوەیەکی فەرمی و گەڕان بەدوای جێگرەوەیەکدا.”

