بە گوێرەی بەڵگەنامەیەك كە لە میدیاكانی عێراقدا بڵاو كراوەتەوە، حزبێك بە ناوی پارتی جەماوەری نیشتمانی، هاوپەیمانێتیی لەگەڵ (حزبی تەقەدوم)ی محەمەد حەلبووسی كردووە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام لەبەر نەبوونی متمانە بە حەلبووسی، گرێبەستی پێ واژۆ كردووە.
بەڵگەنامە دزەپێکراوەکە کە ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بڵاوی كردووەتەوە، وردەکاریی ڕێککەوتنەکە دەخاتە ڕوو، کە تێیدا پشتگیریکردنی کاندیدی دیاریکراو بۆ پۆستی پارێزگار و هەروەها دانانی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان لە قەزای خورماتوو لە نێوان هەردوو حزبەکەدا ڕوون دەكاتەوە.
بەپێی بەڵگەنامە دزەپێكراوەكە ٣٠ ڕۆژ دانراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێكەوتنە نهێنییەكە بۆ داڕشتنی هەیكەلی ئیدارەی نوێی پارێزگاكە.

