zagros news agency

مۆدریچ خۆی یەکلایی دەکاتەوە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی کرواتی بڕیاری پێشوەختەی داوە بۆ بەردەوامبوون لە یانەی ڕیال مەدرید.
مۆدریچ لە کاتی بردنەوەکەیان بەرامبەر جیرۆنا (2-0) ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو، لە ڕکابەرییەکانی لالیگا، ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و گۆڵی یەکەمی بە موشەکێک لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد.

سەرەڕای کەمبوونەوەی خولەکەکانی لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا، بەڵام تا ئێستاش تیپەکە تەمای بە ئاستی ئەو یاریزانە هەیە،هەروەها یاریزانەکە لە 2012ەو لە مێرێنگیە و ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێ لەلایەن ستافی یانەکە

بەگوێرەی تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی، مۆدریچ پێشتر بڕیاری خۆی داوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ و ئەمەش زووە، بە بەراورد بە بڕیارەکانی وەرزەکانی پێشوو.
ئەنچیلۆتی دوای یارییەکەی دوێنێ زۆر ستایشی مۆدریچی کرد و وتی: مۆدریچ دیارییەکە بۆ تۆپی پێ.. دەبێت تا ئەو کاتەی بیەوێت لەگەڵمان بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتنایاهۆ: دەستمان بە سەر قەڵای ستراتێژیی شەقیف داگرتووە

سەڵاح

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

سەڵاح

چین ئەنجامی گفتوگۆکانی شی و ترامپ ڕادەگەیەنێت، هەنگاوێکی ئەرێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌

سەڵاح