zagros news agency

حکوومەتی عێراق و کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-2-2026، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی کرد.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
نوسینگەی سوودانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، رێککەوتننامەی یەکەم لەنێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی بۆ گواستنەوە و بەڕێوەبردنی کێڵگەی ڕۆژئاوا قورنە/ 2 دەبێت و دووەمیش لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی زیقار و باکوور بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی ناسریە و چوار ناوچەی گەڕانی پارێزگای زیقاڕ، جگە لە پەرەپێدانی کێڵگەی بەلەد لە سەڵاحەدین، کە بریتییە لە هەموارکردنی ڕێککەوتننامەی پێشوو بە زیادکردنی کێڵگەی ناسریە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سوودانی ئاماژەی بە گرنگی ئەم ڕێککەوتننامانە کرد بۆ تەواوکردنی چاکسازییەکانی کەرتی نەوت و کاریگەرییەکانی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و بژێوی ژیان لە پارێزگاکانی زیقاڕ و سەڵاحەدین.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای “لۆک ئۆیل” رێککەوتننامەیەکیان ئیمزا کرد کە بەهۆیەوە گرێبەستەکە بە شێوەیەکی کاتی دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە و سەرجەم قەرەبووە داراییەکان لەنێوان هەردوولا یەکلایی دەکرێنەوە و ئەم ڕێککەوتننامەیە لە رۆژی پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیراندا جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها عێراق ئیمزای ڕێککەوتننامەیەکی چوارچێوەی لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە و کۆمپانیای “لۆک ئۆیل” و کۆمپانیای “شێڤرۆن”ی ئەمریکی کرد، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە، گرێبەستەکە بەشێوەیەکی کاتی بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە دەگوازرێتەوە، کە کۆمپانیای نەوتی بەسرە دوای تەواوکردنی دانوستانەکان و ڕێککەوتن لەسەر خاڵەکانی گرێبەستە نوێیەکە، دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیای ئەمریکی. هەروەها ئەم ڕێککەوتننامەیە دڵنیایی دەدات بۆ دانوستانە تایبەتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ کۆمپانیای “شێڤرۆن” بەپێی ئەو پێوەرانەی لەنێوان هەردوولادا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسێک دەکات

یاسین

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پێشنیار دەکەین ترەمپ ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت

سەڵاح