zagros news agency

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پێشنیار دەکەین ترەمپ ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-11-2024، فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “پێویستە بڵێین ئێمە پەیڕەوی ئەو شتە دەکەین کە لە بەرژەوەندی میللەتدایە”.
موهاجیرانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕایگەیاند، “پێشنیار دەکەین بۆ ترەمپ کە ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، “حکوومەت سیناریۆی جیاوازی بۆ بارودۆخی ئابووری گرتۆتەبەر”.
میدیای فەرمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لێدوانەکانی موهاجیرانی پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە، کە حکوومەتی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ بەدوور نازانن”.
لە پرسیارێکدا کە لە موهاجیرانی کرا ئایا ئەگەر ترەمپ سیاسەتی زۆرترین فشار پەیڕەو نەکات، ئێران ئامادەیە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ یان نا؟، لەوەڵامدا گوتی: “تاقیکردنەوەی تاقیکراوە هەڵەیە و سیاسەتی توندڕەوی ترەمپ دژی ئێران شکستی هێناوە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

سەڵاح

بڕی پارەی هاوکاریی مانگانەی پێشمەرگەی لیوایەکان زیاد کرا

یاسین

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

یاسین