zagros news agency

نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

بە گوێرەی راپۆرتێکی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە منداڵان و پێکدادانە چەکدارییەکان، حکومەتی عێراق ٦٦٨ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دەستگیرکردووە..
بە گوێرەم ئەم ڕآپۆرتە، یەکێک لە مەترسییەکانی سەر ژیانی منداڵانی عێراق بۆمب و کەرەستەکانی پاشماوەی جەنگن کە بوونەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە منداڵان.
ڕاپۆرتەکەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە منداڵان و پێکدادانە چەکدارییەکان ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق سێ هەزار و ٥٢٣ منداڵی لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاندووەتەوە و رەوانەی سەنتەرەکانی راهێنان و چاکسازی کردوون، بەشێکیشیان بەتۆمەتی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیرکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی میسر: لە پێناو سەرکەوتنی پلانی ترامپ بۆ غەزە هەوڵ دەدەین

یاسین

پەرلەمانی عێراق داوای گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەت دەکات

سەڵاح

دوو فڕۆکە لە ئاسمانی یانەی گۆڵفی ترەمپ لە نیوجێرسی ڕاگیران

سەڵاح