zagros news agency

دووزخورماتوو؛ به دوو درۆن دوو بارەگای حەشدی شەعبی کرانه ئامانج

سەرچاوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بارەگایەکی سەر بە حەشدی شەعبی لە سنووری دووزخورماتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە، به درۆن کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە کارمەندێکی حەشد بریندار بووە.
سەرچاوەکە بە “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندووە: بارەگای فەوجی یەکی لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە سنووری قاطعی ئامرلی و دووزخورماتوو لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، به درۆنی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی یەکێک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەمارۆی ئەمنییان لە دەوروبەری بارەگاکەدا چەسپاندووە، هاوکات بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە نزیکەکان.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە درۆنی دووەم، سەربازگەیەکی تری حەشدی شەعبی بە ناوی “سەربازگەی بڕواوجلی” کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی وردەکارییەکانی هێرشەکە و ئەو لایەنەی کە لە پشت هەڵدانی درۆنەکانەوەیە، هاوکات ڕێکارە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا توندتر کراونەتەوە. کارمەندێکی حەشد بریندار بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎سەرۆک بارزانی بۆ كوردانی تاراوگە: نەورۆز بۆ كوردستانییان نیشانەی ژیانەوە، هەستانەوە، ئازادی، ئومێد و هەڵاتنی ڕۆژێكی نوێیە

گوران

سەرۆکی هەرێم: ئێمە وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سه‌قامگيرى دەمێنینەوە و دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین

سەڵاح

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین