zagros news agency

سعوودیا و قەتەر بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە عێراق جێدەهێڵن

سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە نێردە دیپلۆماسییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانی دوایی و بەتایبەت هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، عێراقیان جێهێشتووە.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: نێردەی دیپلۆماسی سعوودیا بەیانی ئەمڕۆ عێراقی جێهێشتووە و تا کۆتاییهاتنی جەنگی ناوچەکە ناگەڕێتەوە، هاوکات نێردەی دیپلۆماسی قەتەریش بەبێ دیاریکردنی کاتی گەڕانەوە وڵاتی جێهێشتووە.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق دێت، بەتایبەت ئەو هێرشانەی کە گروپە چەکدارەکان لە ڕێگەی درۆنەوە کردیانە سەر هۆتێل ڕەشید لە بەغداد، ئەمەش وای لە هەردوو نێردەکە کردووە ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر و وڵات جێبهێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس: له‌ كابینه‌ی نۆ441 مزگەوت لە سەرتاسەری كوردستان دروست كراون

یاسین

وەزارەتی پەروەردە: 10 ڕۆژ پشوو دەبێت

سەڵاح

نزیکەی 244 ملیۆن کەس بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەکەن

سەڵاح