ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق و تورکیا رێککەوتننامەیەکی ستراتیژی واژۆ دەکەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ دووشەم زیاتر لە 24 لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ توركیا واژۆ كردووە و هەروەها رێككەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ كراوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری بەغدا رایگەیاند: سەبارەت بە بابەتی ئاو رێككەوتننامەیەكی 10 ساڵیمان لەگەڵ توركیا واژۆ كردووە و بەدڵنیاییەوە قەیرانی ئاو لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ زیاتر لە 24 لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ توركیا واژۆ كردووە، بەهەمانشێوە رێككەوتننامەیەكی ستراتیژیش لەنێوان عێراق و توركیا واژۆ كراوە.

هەروەها رایگەیاند: بەڵێنمان بە توركیا دا رێگر بین لەوەی هیچ هێز و لایەنێك لەنێو خاكی عێراقەوە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.

باسی هەماهەنگی هاوبەشی نێوانمان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی پەكەكە، هەروەها رێگە بە هیچ هێزێکیش نادەین لەناو خاکی عێراقەوە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.

لای خۆشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێی هەماهەنگی زیاترمان لەنێوان هەردوولادا كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی پەكەكە.

گوتیشی: دەمانەوێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق فراوانتر بكەین كە لە ساڵی رابردوودا گەیشتبووە 20 ملیار دۆلاری ئەمەریكی.

هەروەها گوتی: رێككەتنی ستراتیژی و ئەو رێككەوتننانەی ئەمڕۆ واژۆیان لەسەر كرا، دەبنە خاڵێكی وەرچەرخان لەنێوان توركیا و عێراقدا

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح

هۆکارەکانی قەڵەوبوون لە مانگی رەمەزان

یاسین

کەشناسی :  باران و بەفربارین لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت

سەڵاح