zagros news agency

مەشقی گەورەی سەربازی لە ئیمارات بەڕێوە دەچیت

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ نیسانی ٢٠٢٤، مەشقی هاوبەشی فرەنەتەوەیی “ئاڵای سەحرا 9” لە ساڵی 2024 بە بەشداری‌ی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستی‌یپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلخەلیج ئۆنلاین، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم مەشقە، کە بریتییە لە باشترکردنی شێوازیکارکردن و ئامادەیی شەڕی وڵاتانی بەشداربوو، ڕایگەیاند:، هاتنی هێزی ئاسمانی لە وڵاتانی دۆستەوە بۆ ئیمارات بە مەبەستی بەشداری‌کردن لەم مەشقە تەواو بووە و کۆتایی هاتووە .
ئەم مانۆڕە سێ هەفتەیە بە ئامانجی زیادکردنی کارامەیی و ئامادەیی شەڕ و ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەربازی لەسەر بنەمای سیناریۆی جیاواز بەڕێوە دەچێت.
ئەم مەشقە بە بەشدارایی سعوودیە، عومان، کوەیت، ئەمریکا، کۆریای باشوور، فەرەنسا، بەریتانیا و تورکیا بەڕێوە دەچێت.
مەشقی “ئاڵای بیابان ٨” لە مانگی ئازاری ڕابردووغت بە بەشداری نێودەوڵەتی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو.
ئەمساڵ بەڕێوە چوونی ئەم مەشقە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل هاوکاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی پلەبەرزی تاڵیبان دەرکرد

یاسین

گومانلێکراوێک لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا دەستگیر کرا

سەڵاح

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەستی لەکار کێشایەوە

دڵشاد