zagros news agency

بازرگانیی عێراق: ڕێکاری بەپەلە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک و چاودێریکردنی نرخەکان گیراوەتەبەر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک ڕێکاری بەپەلەیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و چاودێریکردنی نرخەکان لە بازاڕدا، ئاماژەی بەوەش کرد کە کار دەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێڕەوە دەریاییەکان.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەت،ەکه ڕایگەیاند: “ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی هەندێک لە ڕێڕەوە دەریاییە جیهانییەکان، بەتایبەت گەرووی هورمز، کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر زنجیرەی دابینکردنی کاڵاکان لە جیهان و بازاڕی عێراقیش، بەتایبەت لە ڕووی تێچووی گواستنەوە، دڵنیایی (تأمین) و ماوەی گەیشتنی کەلوپەلەکان.”
وتەبێژەکە ڕوونیکردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک ماددەی خۆراکی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا پەیوەندی بەم هۆکارە دەرەکییانەوە هەیە، چونکە پەککەوتنی گەشتی دەریایی کاریگەری کردووەتە سەر نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتییان.
راشیگەیاند: وەزارەت بە شێوەی ڕۆژانە چاودێری جووڵەی نرخەکان دەکات بۆ ڕێگریکردن لە هەر قۆستنەوەیەک یان گرانکردنێکی بێ پاساو.
حەنوون گوتی: هەنگاوەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە:
1. بەهێزکردنی یەدەگی ستراتیژیی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان.
2. هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردن بۆ ئەوەی تەنها پشت بە ڕێڕەوێکی دەریایی دیاریکراو نەبەسترێت.
3. هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاریی هاتنی کاڵاکان و کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانی.
4. توندکردنی چاودێریی بازاڕەکان لە ڕێگەی سەردانی مەیدانی ڕۆژانە بۆ هەموو بازاڕە جوملەکان.
لە کۆتاییدا، حەنوون جەختی کردەوە کە وەزارەت پەرۆشی پاراستنی ئاسایشی خۆراکە و داوای لە بازرگانان کرد بەرپرسیارێتی نیشتمانیی خۆیان هەڵبگرن لەم قۆناغە هەستیارەدا بۆ پاراستنی جێگیریی بازاڕ و سووککردنی بارگرانی سەر شانی خێزانە عێراقییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە یاسای دادپەروەرانە دەکات بۆ کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە

یاسین

دەستبەسەرکردنی ١٧ تۆمەتبار بەهۆی ناردنی گەنجانی عێراقی بۆ ناو سوپای ڕووسیا

یاسین

هەر کەسێک لە عێراق بەشداریی دەنگدان نەكا سزا دەدرێت

یاسین