zagros news agency

پەرلەمانتاری عێراقی: زۆر بوونی ڕیژەی دانیشتووان زیانبارە

پەرلەمانتەری عێراقی: زۆر بوونی ڕیژەی دانیشتووان زیانبارە
ZNA- هەولێر
زۆربوونى هەڕەمەکیی ژمارەى دانیشتوانى عێراق بە هۆکاری زیادبوونی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت.
نور نافع، ئەندامی لیژنەى ئافرەتان لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، زیادبوونى بێبەرنامە و پلانى پێشوەختەى ژمارەى دانیشتوانى عێراق کێشەى گەورە بۆ خێزان و حکوومەت دروست دەکات.
ئەم پەرلەمانتەر عێراقیی٤ە دەڵێت: پێش‌گیری کردنیش لە خستنەوەى وەچە بەگوێرەى رێنماییە ئاینییەکان کێشەیەکى گەورەیە، لەگەڵ ئەمەشدا دەبێت زیادکردنى بێ‌بەرنامە و پلان رابگیرێت.
بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى سەباح، لە کۆی 199 وڵاتى جیهاندا بۆ زیادبوونی ژمارەى دانیشتووان، عێراق لە پلەى شەشەمدایە و بەگوێرەى راپۆرتە زانستییەکان ژمارەى هەرخێزانێک نابێت لە پێنج کەس تێپەڕێت، بەڵام لەعێراقدا ئەم رێژەیە تێپەڕێوە. پسپۆڕانیش زیادبوونی ئەم رێژەیە بەهۆی زیادبوونی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان دەزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌شو هه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن راگەیندرا

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە تیمی دەزگای روانگە کرد

یاسین