zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە تیمی دەزگای روانگە کرد

 

لە دیدارێکی تایبەتدا، رێزدار سەرۆك (نێچیرڤان بارزانی) پێشوازیی لە ستافی دەزگای روانگە کرد و سوپاس و دەستخۆشی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵە بێوچانانەی کە تیمی دەزگا لە خزمەت کۆمەڵگا و پاڵپشتیکردنی هاونیشتیمانیان ئەنجامیان داوە بەبێ جیاوازی لە ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دا. راسپاردە و رێنمایی رێزدار سەرۆک (نێچیرڤان بارزانی) بۆ دەزگای روانگە بریتی بوو لە درێژەدان و بەردەوامی دان بەم رێگەی خزمەتکردنە بەبێ هیچ جۆرە جیاکارییەک.

لە میانەی دیدارەکەدا، تیمی دەزگای روانگە کار و پڕۆژەکانی ساڵانی رابردوویان خستەڕوو کە لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە، ژینگە، پشتگیری گەنجان، هاوکاری لێقەوماوان، کولتوور و توێژینەوە جێبەجێکراون. هەروەها ئاماژەیان بە پلانی کاری داهاتوو کرد کە ئامانج لێی بەردەوامیدانە بە خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا.

دەزگای روانگە سوپاسی سەرۆک (نێچیرڤان بارزانی) دەکات بۆ ئەم پشتگیریە بەهادارە و بەڵێن دەدات کە بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە هەموو توانای خۆی بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە ژیانی هاونیشتیمانیان.

هەولێر
٩/١٢/٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

قاچاخچیەکان لە ترسی گیرانیان کۆچبەرانی نایاسایی دەخەنە دەریاوە

یاسین

پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران لە نێوان هەرێم وبەغدا تاوتوێ دەکرێت

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

دڵشاد