zagros news agency

سەرچاوەیەک: هیچ فڕۆکەیەکی “ئێف ١٦” بۆ دەرەوەی عێراق نەگوازراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ ناڕاستی ئەو هەواڵانەی ڕاگەیاند کە باس لە گواستنەوەی فڕۆکەکانی جۆری “ئێف ١٦” دەکەن بۆ دەرەوەی عێراق.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی فڕۆکەکانی F16ی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق لە بنکەی ‘بەلەد’ەوە بۆ شوێنەکانی دەرەوەی وڵات، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.”
جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی عەرەبی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە بەپێی ڕێککەوتنێکی ئەمریکی-عێراقی، فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراق بۆ شوێنێکی دەرەوەی وڵات و بە دیاریکراوی بۆ ئوردن گوازراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاد شێخ تەلعەت : پێشبینی ئەوە دەكەم نرخی زێر زیاتر بەرزببێتەوە

گوران

کۆمپانیای ئەپل شۆرشێکی نوێ لە سیستەمی سیری دەکات

یاسین

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: با فەرەنسا وڵاتی فەلەستینی لە کەناراوەکانی خۆیدا پێکبهێنێت

سەڵاح